by Mohammed Kamal Jamal (MKJACC)
سڵنامەی کوردی، ساڵنامەیەکی تایبه‌ت به گه‌لی کورده و سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی (واته ساڵی یه‌کی ئه‌م س...
سڵنامەی کوردی، ساڵنامەیەکی تایبه‌ت به گه‌لی کورده و سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی (واته ساڵی یه‌کی ئه‌م ساڵنامەیە) ئه‌و ساڵه‌یه که ئیمپراتۆریی مه‌زنی ماد له لایه‌ن دیاکۆوه دامه‌زرا. ئه‌ویش ٧٠٠ ساڵ پێش زایین بوو. ساڵی ڕۆژژمێری کوردی، ساڵێکی هه‌تاویه، واته به‌گوێره‌ی سووڕی زه‌وی به ده‌وری ھه‌تاوه، و له چوار وه‌رز پێک هاتووه که هه‌ر وه‌رزێک خۆی له سێ مانگ درووست بوه، شەش مانگی سه‌ره‌تای ساڵ هه‌رکام 31 ڕۆژه و 5 مانگی دوایی هه‌رکام 30 ڕۆژن. مانگی کۆتایی ساڵ واته مانگی 12، 29 ڕۆژه و له ساڵه پڕه‌کان دا مانگی 12یش ئه‌بێته 30 ڕۆژ. له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان ناوی مانگه‌کان کران به کوردی (بڕێ له مانگه‌کان چه‌ن ناویان هه‌یه) که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه. به‌هار:
1. خاکه‌لێوه (نه‌ورۆز) (هه‌رمێ پشکوان) 2. بانه‌مه‌ڕ (گوڵان) 3. جۆزه‌ردان
هاوین:
1. پووشپه‌ڕ 2. گه‌لاوێژ 3. خه‌رمانان پاییز:
1. ڕه‌زبه‌ر 2. خه‌زه‌ڵوه‌ر (گه‌ڵاڕێزان) 3. سه‌رماوه‌ز
زستان:
1. به‌فرانبار 2. ڕێبه‌ندان 3. ڕه‌شه‌مه
بۆ هەژمارکردنی کردنی ساڵی کوردی:
1- ساڵی کوردی 1321 ساڵ له ساڵی کۆچی هه‌تاوی زیاترە، بۆ وێنه ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ 2715ی کوردی. 2- هه‌روه‌ها ده‌سپێکی ساڵی کوردی له به‌هاری ساڵی 700ی پێش زایینی مه‌سیح بوه. به‌و پێیه له 1ی ژانڤیه‌ی ساڵی زایینی تا 20 یان 21ی مارس (واته 1ی نه‌ورۆز) 699 به ساڵی زایینی زیاد ده‌کرێ و له 21ی مارس تا 31 دێسامبر، 700 به ساڵی زایینی زیاد ده‌کرێ. بۆ وێنه له ساڵی 2015ی زایینی، له 1ی ژانویه تا 20ی مارس 699ی پێ زیاد ده‌کرێ که ده‌کاته 2714 و له 21ی مارس (سه‌ره‌تای ساڵ کوردی) تا 31 دێسامبر، 700ی پێ زیاد ده‌بێ که ده‌کاته 2715. هه‌روه‌ها ڕیزی مانگه زایینیه‌کان و به‌رانبه‌ره ڕۆمیه‌کانی به‌م شێوه‌یه:
1- کانوونی دووه‌م - 31 ڕۆژ - January 2- شوبات - 28 ڕۆژ، لە ساڵ پڕدا 29 ڕۆژ - February 3- ئازار - 31 ڕۆژ - March 4- نیسان - 30 ڕۆژ - April 5- ئایار - 31 ڕۆژ - May 6- حوزه‌یران - 30 ڕۆژ - June 7- تهمووز - 31 ڕۆژ - July 8- ئاب - 31 ڕۆژ - August 9- ئهیلوول - 30 ڕۆژ - September 10- تشرینی یه‌که‌م - 31 ڕۆژ - October 11- تشرینی دووهه‌م - 30 ڕۆژ - November 12- کانوونی یه‌که‌م - 31 ڕۆژ - December